top of page
Search

دوو منداڵی كورد دەبنە داوەری فێستیڤاڵێکی فیلمی منداڵان لە ئێران

لە 32هەمین فێستیڤاڵی منداڵان بۆ فیلم، كە لە شاری ئیسفەهانی ئێران بەڕێوە دەچێت، دوو منداڵی كوردی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە داوەری فێستیڤاڵەكە دەستنیشان كراون و هەڵسەنگاندن بۆ فیلمە بەشداربووەكان دەكەن.


فێستیڤاڵەكە ڕۆژی 2019/8/19 بە بەشداری 27 وڵات بەڕێوە چووە و تاوەكوو ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو 2019/8/27 بەردەوام دەبێت، منداڵەكان ناویان (میلان و مەستی فوئاد)، كوڕ و کچی فوئاد جەلال، خاوەنی كۆمپانیای مەستی فیلمن، كە ساڵانە فێستیڤاڵی فیلمی سلێمانی بەڕێوە دەبەن.



144 views0 comments

Comments


bottom of page