top of page
Search

Peace and Coexistence Short Film Festival

Updated: Jul 30, 2022


The announcement news of The Peace and Coexistence Short Film Festival in the media.


ڕەنگدانەوەی ڕاگەیاندنی فێستیڤاڵی کورتە فیلمی ئاشتی و پێکەوەژیان لە میدیاکاندا


انعكاس إعلان مهرجان السلام و التعايش في وسائل الإعلام.

Esta


VOA Kurdish

Harem News



Roj News

بە بەشداری چەندین ڕێکخراو و بە پاڵپشتی حکومەتی ئەڵمانیا، فێستیڤاڵێکی نوێ بۆ کورتە فیلم لە شاری سلێمانی ڕاگەیەندرا، تا ئێسیا نزیکەی ٥٠٠ فیلم بە دەست ڕیکخەرانی گەیشتووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، بە بەشداری بەشێک لە هونەرمەندانی شاری سلێمانی، فێستیڤاڵی کورتە فیلمی ئاشتی و پێکەوە ژیان ڕاگەیەندرا، بە وتەی رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە ئامانجیان زیاتر قوڵکردنەوەی پێکەوە ژیانی پێکهاتەکانی ناو عێراق و هەرێمی کوردستانە.

بەختیار ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی سی دی ئۆ، لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی فێستیڤاڵەکەداوتی، ڤیستیڤالەکەیان، پڕۆژەیەکی گەورەیە، هەموو عێراق دەگرێتەوە، لە پێناو سەقامگیری عێراق و پێکهاتەکانی.

فێستیڤاڵەکە لەلایەن کۆمپانیای مەستی فیلم جێبەجی دەکریت و تا ئێستا ٤٦٧ فیلمی کۆکردوەتەوە و کە ٨٠ فیلمیان لە ئێران و ٥٠ فیلم لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ئەوانی دیکەش لە پارچەکانی دیکەی کوردستان و ٤٨ وڵاتی دیکەی جیاوازەوە نێردراون.

فواد جەلال، بەڕێوەبەری کۆمپانیای مەستی فیلم، و جێبەجێکاری فێستیڤاڵەکە، لە بارەی پڕۆژەکەیانەوە وتی: ئەم فێستیڤاڵە لە لایەن حکومەتی ئەڵمانیا و پشتگیری ماددی دەکرێت بە بەشداری سەنتەری میتزۆ، undp، cdo ، cdfj، بێ هیچ دەستێوەردانێکی حکومی و حیزبی بەڕێوەدەچێت.

بەریوەبەری کۆمپانیای مەستی فیلم ئاشکرای کرد، فیلمەکان لەلایەن لیژنەیەکی تایبەت هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەنجام دەدرێت، فێستیڤاڵەکە لە مانگی ئەیلول دەستپێدەکات و ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت.

باسی لەوەشکرد: فیلمەکان خۆی لە بەڵگە فیلم و ئەنیمەیشن و چیرۆک دەبینێتەوە، سێ خەڵات لە خۆ دەگرێت بۆ باشترین فیلم، خەڵاتی گەنجی بە ئەزموون، خەڵاتی باشترین کامێرا.


NRT2

کاتی دەستپێکی فێستیڤاڵێکی کورتە فیلم بۆ ئاشتی و پێکەوە ژیان ئاشکراکراوە کە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، لە شاری سلێمانی ساز دەکرێت.

کەژاڵ ئەحمەد وتەبێژی ڤێستیڤاڵەکە بە پەیامنێری ئێن ئاڕتی دووی راگەیاند، ئەم ڤێستیڤاڵی کورتە فیلمە بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان، لە رۆژانی ٢١ تا ٢٣ی ئەیلول بەردەوام دەبێت، ئەمە پڕۆژەیەکی UNDPیە کە تایبەتە بە رۆژنامەگەری هاوڵاتییان، بە هاوکاری حوکمەتی ئەڵمانیا و چەند ریکخراوێک سەرپەرشتی دەکەن وەک( CDO، CDF،METRO) هەروەها کۆمپانیای مەستی فیلمیش پڕۆژەکە جێبەجێ دەکات.

ئەمەش لە میانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا بوو کە ئەمرۆ ٢٧ی تەمووز رێکخرا و بە یەکەم کۆنگرە دادەنرێت بۆ باسکردن و ناساندنی فێستیڤاڵەکە، کە ئامانج لێی راگەیاندنی ڤیستیڤاڵەکە بوو.


41 views0 comments

Opmerkingen


bottom of page